ئه‌ندامێکی یه‌کێتی ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌لاوه‌نانی قایمقامی کوردی دۆزخورماتوو ده‌رده‌بڕێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌لاوه‌نانی قایمقامی دۆزخورماتوو له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ پۆسته‌که‌ی به‌ کارێکی نایاسایی وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار تاها به‌ هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: وه‌لاوه‌نانی شه‌لال عه‌بدوڵ قایمقامی شاری دۆزخورماتوو کارێکی دژ به‌ ده‌ستووری عێراقه‌. به‌داخه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ له‌لایه‌ن براکانمانه‌وه‌ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجام دراوه‌.

تاها جه‌ختی کرده‌وه‌: وه‌لاوه‌نانی عه‌بدوڵ له‌گه‌ڵ داواکاریی یه‌کێتیی نیشتیمانی بۆ جێگیر بوونی ئارامی و گفتوگۆی نێوان تێکڕای قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان له‌ دۆزخورماتوو یه‌ک ناگرێته‌وه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ئه‌نجومه‌نی شاری دۆزخورماتوو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی خۆیدا شه‌لال عه‌بدوڵی له‌ پۆسته‌که‌ی قایمقامێتیی ئه‌و شاره‌ دوور خسته‌وه‌ و له‌ ده‌رئه‌نجامدا عه‌بدوڵ کاردانه‌وه‌ی به‌و کاره‌ نیشان دا و حه‌شدی شه‌عبی له‌ دۆزخورماتووی به‌ ده‌ست هه‌بوون له‌ ڕه‌وتی وه‌لاوه‌نانی خۆی تۆمه‌تبار کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10422

Your Comment

You are replying to: .
captcha