چاره‌سه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو له ڕێگه‌ی خۆڵه‌وه‌ بۆ له‌ناوبردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌یییه‌کان

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- زانایانی بواری پزیشکی گه‌یشتوون به‌ ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یێک که‌ ده‌توانن به‌ به‌کارهێنانی خۆڵ خانه‌ شێرپه‌نجه‌یییه‌کان له‌ناو ببه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانایان له‌ زانکۆی ئۆهایۆ دوای ئه‌نجام‌دانی توێژینه‌وه‌یێک گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ی خۆڵ ماده‌یێکی تێدایه‌ کاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر خانه‌ وه‌ره‌مییه‌کان له‌ شێرپه‌نجه‌ی جۆری پێست.

خۆڵ به‌هۆی بوونی جۆرێکی به‌کتریا به ‌ناوی "ستریبتۆمیسز بۆترۆبنسیس" ده‌توانێت چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پێست بکات‌ و لێکۆڵینه‌وه‌کانیش له‌و باره‌وه‌ به‌ردوامی هه‌یه‌.

ئه‌و به‌کتریایه‌ له‌ ئه‌نجامی بوونی ماده‌ی "مینزاکارسین" له‌ خۆڵ دروست ده‌بێت که‌ ئه‌و ماده‌یه‌ ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه‌ له ‌چاره‌سه‌ری سروشتیی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10416

Your Comment

You are replying to: .
captcha