داهاتووی شه‌ڕ له‌ سووریا و دۆخی کورده‌کان و پێوه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا

به‌شی جیهان- هاوسه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتیک ده‌ڵێت: شه‌ڕ له‌ سووریا تاوه‌کوو 2021یش کۆتایی نایێت و کورده‌کان هه‌وڵه‌کانیان بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا چڕ کردۆته‌وه‌. مومکینه‌ به‌رپرسی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵ کورده‌کان ناچار بن هه‌ندێک بڕیاری یه‌کلایه‌نه‌ له‌باره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بگرنه‌ به‌ر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل هاوسه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیکی سووریا به‌ ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی ڕووسیا بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی کۆنفڕانسی ئاشتیی سووریا له‌ شاری سووچیی ئه‌و وڵاته‌، ته‌نگه‌ژه‌ و شه‌ڕ له‌ سووریا تاکوو ساڵی 2021 و ته‌نانه‌ت 2025 درێژه‌ی ده‌بێت. ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ داعش له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ى‌تر سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه‌ و هه‌ڵبه‌ت مومکینه‌ تورکیاش له‌ هه‌ندێ ناوچه‌دا کێشه‌ دروست بکات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ کورده‌ی سووریا زیادی ده‌کاته‌وه‌: به‌ ڕوونى دیار نییه‌ ئه‌مریکا تا که‌ى له‌ سوریا ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌رچاوه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مریکا په‌له‌ى نییه‌ بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و ناوچانه‌دا که‌ کورد له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعشدا و به‌ هاوکاریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى کۆنتڕۆڵی کردوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌ره‌و باشتر بوون ده‌ڕوات.

ئاڵدار خه‌لیل له‌باره‌ی بانگهێشت کردنی کورده‌کان بۆ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سووچی ده‌ڵێت: به‌ڵێ ئێمه‌ بانگهێشتی کۆنفڕانسی سووچی کراوین و به‌شداریش ده‌که‌ین به‌ڵام ئه‌و کۆنفرانسه‌ سه‌رکه‌وتوو نابێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى سوریا چوونکه‌ باش ئاماده‌کاریى بۆ نه‌کراوه‌ و ئه‌و کۆنفڕانسه‌ش له‌ دوو ڕۆژدا به‌ به‌شداریى چه‌ند سه‌د ئه‌ندامێک ناتوانێت کێشه‌کانى سووریا چاره‌سه‌ر بکات.

هاوسه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی سووریا له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ژێنێڤ جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان به‌ سه‌رکردایه‌تیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان له‌ ژێنێڤ شكست ده‌هێنێت. شه‌ڕ له‌ سووریا لانی‌که‌م تاوه‌کوو ساڵی 2021 واتا کۆتاییی خولی 7 ساڵه‌ی ئێستاکه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د درێژه‌ی ده‌بێت.

ئه‌گه‌رچی کورده‌کانی سووریا ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ به‌ دوای سه‌ربه‌خۆییی ته‌واو نیین به‌ڵام ئاڵدار خه‌لیل به‌ ڕۆیتێرزی وت: ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ باکووری سووریا به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌کاریی زیاتر دوا که‌وتوووه‌ به‌ڵام مومکینه‌ سه‌رکرده‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ناچار بن بڕیارێکی یه‌کلایه‌نه‌ له‌باره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بگرنه‌به‌ر.

ناوبراو له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا له‌ سووریا ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌و وڵاته‌ وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجام‌دانی هه‌ندێک به‌رنامه‌ بۆ نۆژه‌ن‌کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک ناوچه‌ وه‌کوو ڕه‌قه‌ لانی‌که‌م تاکوو دوو ساڵی داهاتوو له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان ده‌مێنێته‌وه‌.

ئاڵدار خه‌لیل له‌باره‌ی پێوه‌ندیی درێژخایه‌نی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا و ئه‌مریکا جه‌ختی کرده‌وه‌: ناتوانم له‌باره‌ی پێوه‌ندیی درێژخایه‌ن شتێک بڵێم به‌ڵام پێوه‌ندییه‌کان خه‌ریکه‌ په‌ره‌ی پێده‌درێت و ئه‌وان په‌له‌یێکیان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ نییه‌.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری دواخستنی قۆناغی سێهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی باکووری سووریا وتیشی: ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ به‌و بۆنه‌وه‌ دوا خراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێک به‌ ناوچه‌ تازه‌ئازادکراوه‌کان بدرێت تاکوو بتوانن له‌باره‌ی ته‌ڤل بوون به‌ فیدراسیۆنی باکووری سووریا بڕیار بده‌ن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی کوردی سووریا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان و عه‌ره‌به‌کان ڕای‌گه‌یاند: ئه‌وان ناتوانن هێرش بکه‌ن و ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمه‌ داگیر بکه‌ن و ئه‌گه‌ر هێرش بکه‌ن تێکڕای هێزه‌کانیان ده‌کوژرێن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10412

Your Comment

You are replying to: .
captcha