به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر درێژ کردنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌

به‌شی ئێران- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر درێژ کردنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و سه‌پاندنی هه‌ندێک سزای نوێ به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێراندا ته‌رکیز کراوه‌ته‌ سه‌ر سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی ئه‌مریکا دژ به‌ گه‌لی ئێران و قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ ئێرانییه‌کان بۆ ئه‌مریکا ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پاساوێکی بێ‌بنه‌ما و گاڵته‌جاڕ.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ وێڕای سه‌رکۆنه‌ کردنی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا و زیاد کردنی ناوی چه‌ند که‌س و کۆمپانیایێکی نوێی ئێرانی بۆ لیستی سزاکان چه‌ند خاڵێکی خستۆته‌ ڕوو که‌ بریتین له‌:

یه‌که‌م؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی چه‌ندین که‌ڕه‌ت به‌رجامیان وه‌کوو به‌ڵگه‌ی بڕواپێکراوی نێوده‌وڵه‌تی ناسیوه‌ و دیاره‌ دانووستانی نوێ له‌سه‌ر ناکرێته‌وه‌.

دووهه‌م؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ ڕاشکاوی دووپاتی ده‌کاته‌وه‌ ئاماده‌ نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ده‌قی به‌رجامدا نووسراوه‌ هیچ مه‌رجێکی‌تر وه‌ربگرێت.

سێهه‌م: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا وه‌کوو دیکه‌ی ئه‌ندامانی ڕێککه‌وتنه‌که‌ مولزه‌مه‌ به‌ جێبه‌جێ کردنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویه‌تی.

چواره‌م: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌ی به‌ سه‌ر ته‌مه‌نی به‌رجامدا تێپه‌ڕیوه‌ به‌رده‌وام کارشکێنیی کردوووه‌ و سیاسه‌تی تره‌مپ و به‌یاننامه‌ دوژمنکارانه‌که‌ی به‌ ئاشکرا ماده‌ی 26 و 28 و 29ی به‌رجام پێشێل ده‌کات ئه‌وه‌ش سه‌رپێچییێکی ئاشکرایه‌ و له‌ لیژنه‌ی هاوبه‌شی به‌رجامدا به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ین.

پێنجه‌م؛ بڕیاری ئه‌مریکا له‌سه‌ر زیاد کردنی لیستی سزاکان بڕیارێکی نایاسایی و خۆساخته‌یه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌ گه‌لی ئێران.

شه‌شه‌م؛ ئه‌مریکا وه‌کوو بڕه‌وپێده‌ر و فرۆشیاری چه‌ک بۆ قه‌تل و عامی مرۆڤه‌ بێتاوانه‌کان په‌ره‌پێدانی توندئاژۆیی و ئاژاوه‌گێڕی به‌ شانازی ده‌زانێت ئه‌وه‌ش مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ شارستانییه‌تی هه‌موو وڵاته‌کان و په‌ڵه‌یێکی چڵکنه‌ له‌ سیاسه‌تی مۆدێڕنی ئه‌مڕۆدا که‌چی ئه‌مریکا مافی مرۆڤ ده‌کات به‌ داره‌ده‌ست و گوایه‌ پاڵپشتیی هاووڵاتییه‌ ئێرانییه‌کان ده‌کات.

حه‌وته‌م؛ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ی ده‌یه‌کانی ڕابردوودا ده‌ستی داوه‌ته‌ سه‌رکوت کردنی گه‌لی ئازادیخواز و پاڵپشتی کردنی ده‌وڵه‌ته‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کان بۆ نموونه‌ پاڵپشتیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سیسته‌می پاشاگه‌ردانیی ئێران و کووده‌تا کردن دژ به‌ ده‌وڵه‌تی دیموکراتی و هه‌ڵبژێردراوی گه‌لی ئێران و چه‌ندین نموونه‌ی دیکه‌.

هه‌شته‌م؛ سه‌پاندنی سزای ئابووریی نایاسایی و لێدوان و جووڵه‌ی دوژمنکارانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا دژ به‌ به‌رپرسان و گه‌لی به‌شه‌ره‌فی ئێران که‌ ده‌لاله‌ته‌ له‌سه‌ر چاوچنۆکیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکا ئه‌وه‌ش لای ئێرانییه‌کان سیاسه‌تێکی فه‌شه‌ل دێته‌ ئه‌ژمار.

نۆهه‌م؛ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کان ده‌بێت فێری ئه‌وه‌ بێت که‌ هه‌موو ئه‌ستوونده‌کێکی به‌هێزی سیسته‌می کۆماری ئیسلامیی ئێران که‌ پشتی به‌ گه‌له‌که‌ی به‌ستوووه‌ به‌ هاودڵی و یه‌کڕیزی ئاوڕ له‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌واشه‌کارانه‌یه‌ دژ به‌ وڵاته‌که‌ی خۆیان ناده‌نه‌وه‌ و له‌ کاتی خۆیدا وه‌ڵامی گونجاوی ئه‌و چه‌واشه‌کارییانه‌ش ده‌ده‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10402

Your Comment

You are replying to: .
captcha