به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی كه‌ریم سنجاری ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ردانی به‌غدا دهكهنو چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یێک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی سه‌رچاوه‌یێک بۆ پێگه‌ی شه‌فه‌ق نیووز.
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه بۆ پرسی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و فڕۆكه‌خانانه و ده‌روازه سنوورییه‌كانه له لایه‌ن هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ده‌سه‌ڵاتی عێراق له مانگی سێپتمبێری ڕابردووه‌وه، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داخستوووه، وه‌ک كاردانهوهیێک له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له 25ی ئه‌یلوولی ڕابردوو له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوووه كه لایه‌نی هه‌رێم و عێراق گفتوگۆی فه‌رمی ده‌كه‌ن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه فڕۆكه‌خانه‌كان به زووترین كات به ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment