به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاروان جه‌ماڵ تاهێر نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له له‌نده‌ن، ئاماژه‌ی داوه‌ته ڕاپۆرته بڵاوکراوه‌کان و ده‌ڵێت: به‌ریتانیا له پرسی به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم و ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی که‌رکووک و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له لایه‌ن عێراقه‌وه خه‌یانه‌تی به کورد کردوووه.
تام هاردی فوریس به‌رپرسی پێشووی کابینه‌ی به‌ریتانیا و ڕاوێژی نافه‌رمیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیدعای کردوووه که به‌ریتانیا بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت و بزانێت یارمه‌تی به شکستی کورده‌کان له که‌رکووک و له‌ده‌ست دانی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان داوه.
به‌ڵام ئالیستر بێرت به‌رپرسی پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌ت کردوووه و وتوویه‌تی ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم هۆشدارمان دابوو و له‌و باره‌وه ته‌نها نه‌بووین.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه ئێمه وا بیر ناکه‌ینه‌وه که ئه‌و ئامۆژگارییه ڕاستانه له لایه‌ن به‌ریتانیاوه خه‌یانه‌ت بێت. ئێمه وا بیر ناکه‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ڕای نه‌یاری وڵاتانی دیکه هاوڕا نییه که‌واتا خه‌یانه‌تی کردوووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی نهنشاڵ سکاتله‌ند
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment