بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا کە ناوەندەکەی لە برۆکسلە لەمبارەوە ڕایگەیاندووە: "سیڤن ڤاندەپوت وەزیری بەرگریی بەلجیکا بەنیاز بووە سەردانی بەغدا و ھەولێر بکات بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی ھێزە بەلجیکییەکان لەو دوو شوێنە. بەڵام حکوومەتی عێراق ڕێگەی پێنەداوە کە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات. ھەر بۆیەش وەزیری بەرگریی بەلجیکا بڕیاری داوە سەردانەکەی بۆ عێراق ھەڵوەشێنێتەوە".
بەگوتەی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا، ئەم ڕووداوە حکوومەتی فێدراڵی بەلجیکای نیگەران کردووە و ھەر بۆیەش هەڵوێستی تووندی حکوومەتی بەلجیکای بەدوای خۆیدا هێناوە و باڵیۆزی عێراق لە بەلجیکا بۆ وەزارەتی دەرەوە بۆ پێدانی ڕوونکردنەوە بانگهێشت کراوە. دلاوەر ئاژگەیی گوتی: "ئەم ڕووداوە کاردانەوەی لە میدیاکانی بەلجیکا بە دوای خۆیدا ھێنا".
لەدوای دەستپێکردنی شەڕی دژی داعش و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵتی لە دژی ئەو ڕێکخراوە بهلجیكا یهكێك بوو لهو وڵاتانهی ژمارهیهك ڕاهێنهری سهربازی ناردووەتە ههرێمی كوردستان بهمهبهستی مهشقپێكردنی هێزهكانی پێشمهرگه و ڕاهێنانیان بۆ شهڕی دژی داعش.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment