بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتور ئەحمەد قاسم خان پسپۆڕی پرسی تورکیا و مامۆستای پێوەندیی نێونەتەوەیی لە زانستگای قادرهاس لەمبارەوە بە ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای دەڵێت: بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بۆ ئەدلیب، تورکیا لە ڕووسیا بێهیوا بووە و ئەگەر هەیە هێرش بکاتە سەر کانتۆنی عفرینی باکووری سووریا کە ئێستا لە کۆنترۆڵی کوردەکانی ئەو وڵاتەیە.
تورکیا نیشانی داوە ڕەفتارەکانی پێشبینی ناکرێت و ئەگەر هەیە بۆ گەیشتن بە تەنیا ئامانجی لە سووریا کە شکست دانی کوردەکانی ئەو وڵاتەیە هێرش باکتە سەر کانتۆنی عفرین و وەکوو سەرکەوتنێک پێشکەشی گەلی تورکیای بکات.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ بڕوای وایە تورکیا لە ئێستادا نیگەران و گۆشەگیر بووە و بە درێژاییی مێژوو هەرکاتێک لەو حاڵەتەدا بووبێت دەستی داوەتە کارێکی کتوپڕ و چاوەڕوان نەکراو. ئەو کارەش ئێستا ڕەنگە هێرش بۆ سەر کانتۆنی عفرین بێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment