کوردەکان حەز بە مانەوەی ئەمریکا لە باکووری سووریا دەکەن

بەشی جیهان- بەرپرسێکی باڵای کوردی سووری دەڵێت ئێمە دەمانەوێت ئەمریکا لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە؛ پێوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا وهاوکارییەکانمان بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەبدولڕەحمان عومەر بەرپرسێکی باڵای کوردی سووری لە کانتۆنی جزیرە لەو بارەیەوە بە سپۆتنیکی وتوووە فیدراسیۆنی باکووری سووریا پێوەندیی خۆی لەگەڵ ئەمریکا دەپارێزێت و حەزیش دەکات ئەو پێوەندییەش پەرە پێبدات.

ناوبراو زیادی کرد:ئەمریکا بۆ ماوەیێکیدرێژخایەن لەو ناوچەیەدا دەمێنێتەوە و یارمەتیی نوێ کردنەوەی ناوچەی شەڕ و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەدات.

بە وتەی ئەو بەرپرسە کوردە سوورییە ئەمریکا یاوەری کوردیش دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و کوردیش دڵخۆشە بە مانەوەی ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10388

Your Comment

You are replying to: .
captcha