یەکێتی لە سەر زەروورەتی پێکهێنانی ئیئتیلافی کوردستانی جەخت دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جارێکی تر زەروورەتی پێکهێنانی هاوپەیمانیی کوردستانیی دووپات کردەوە ئەوەش لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەعدی ئەحمەد پیرە لەو بارەیەوە بە تەلەڤزیۆنی مووسڵییەی وتوووە: بەشداریی قەبارە سیاسییەکانی کوردستان بە لیستێکی هاوبەشەوە دەبێتە هۆی ئەوەی دەنگەکانمان لێنەفەوتێت.

پیرە تیشکی خستە سەر هەندێک گفتوگۆی نێوان حیزبە کوردستانییەکانی نەینەوت، کەرکوو، دیالە و سەڵاحەدین بۆ بەشداری کردنیان بە یەک لیستی هاوبەشەوە.

ناوبراو زیادی کرد: حیزبی کوردستانی هەن کە تەنانەت توانی کۆکردنەوەی 5 هەزار دەنگیان نییە بۆ ئەوەی کورسییێکی پەڕلەمان مسۆگەر بکەن هەر بۆیەش دەنگەکانیان بە فیڕۆ ئەچێت.

پیرە جەختیشی کردەوە یەکێتی گەرەنتیی ئەوە دەکات ئەگەر ئەو حیزبانە بە لیستێکی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردن بن دەنگەکانیان بە فیڕۆ ناچێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10385

Your Comment

You are replying to: .
captcha