بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەلەكناس ئوجا، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان بە ئاژانسی ھەواڵی مەزۆپۆتامیای راگەیاندووە: ساكینە جانسز، دامەزرێنەری PKK و دوو چالاكوانەكەی دیكە لە پاریس لە كاتێكدا تیرۆر كران، كە پرۆسەی ئاشتی لە ئارادابوو و یوركیا بە دۆخیكی سەقامگیردا تێدەپەڕی، خواستێک ھەبوو بۆ ئەوەی زیان بەو پرۆسەیە بگەیەندرێت. ساڵانە پێشنیازی لێكۆڵینەوەمان داوەتە پەرلەمان، بەڵام رەت كراوەتەوە.
ئوجا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی دوو ئەندامەكەی میت سەبارەت بە رووداوەكە خستوویانەتەڕوو، پێشنیازی لێكۆڵینەوەمان داوەتە پەرلەمان.
ناوبراو راشیگەیاند: ئەو سێ كەسە لە لایەن میتەوە كوژراون و تا لێكۆڵینەوە نەكرێت و كەسانی بەرپرس لە ڕووداوەكە دەستگیر نەكرێن و دادگایی نەكرێن، ئەوا پێویستە ھەمیشە چاوەرێی كۆمەڵكوژی و ڕووداوی دیكەی لەو شێوەیە بین و بەو شێوەیەش سەقامگیری لە توركیا ھەرگیز دروست نابێت.
ئەمە لە كاتێكدایە لە دوو رۆژی رابردوودا میدیای PKK، ڤیدیۆیی دانپێدانانی دوو ئەندامی دەزگای میتی توركیای بڵاو كرد، كە باس لەوە دەكەن ساكینە جانسز، دامەزرێنەری PKK و دوو چالاكوانەكەی دیكە لە پاریس لە لایەن میتەوە كوژراون
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment