پارێزگاری کوردستان داوا له‌ وه‌زیری ڕێگاوبان ده‌کات ئاوڕ له‌ کوردستان بداته‌وه‌

به‌شی کوردستان- به‌همه‌ن مورادنیا دیدارێکی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ڕێگاوبانی ئێران کردوووه‌ و تێیدا داوای له‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ کردوووه‌ ژماره‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی سنه‌ زیاد بکات و ئاوڕ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ژێرخانی ڕێگا و بانی پارێزگاکه‌ بداته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌همه‌ن مورادنیا پارێزگاری کوردستان له‌ دیداره‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ڕێگاوبانی ئێراندا کێشه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی پارێزگای کوردستانی له‌ که‌رتی ڕێگاوباندا باس کرد. گرینگترین ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌و دیداره‌ بریتی بوون له‌ پڕۆژه‌ نیوه‌چڵه‌کانی که‌رتی خانوبه‌ره‌، جاده‌، پێوه‌ندی و گواستنه‌وه‌، فڕۆکه‌خانه‌، هێڵی ئاسن و کۆنه‌ ماڵه‌کانی نێو شاره‌کان.

مورادنیا هه‌ر له‌ دیداره‌که‌دا ده‌ستپێکی کێشانی هێڵی ئاسن له‌ هه‌مه‌دانه‌وه‌ به‌ره‌و سنه‌ی‌ باس کرد و وتیشی: به‌ مه‌به‌ستی خێراکردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی کۆریدۆری باکوور بۆ باشوور له‌ پارێزگای کوردستان وه‌زیری ڕێگاوبان فه‌رمانی کردوووه‌ له‌ ماده‌ی 56ی ده‌ستووردا به‌شێک له‌ شایسته‌داراییه‌کان بۆ ئه‌و بواره‌ ته‌رخان بکرێت.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ کۆنه‌ ماڵه‌کانی نێو شاریش وتی: پرۆژه‌ی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌کی کۆنی شاری سنه‌ به‌م زووانه‌ ده‌ست‌پێده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10364

Your Comment

You are replying to: .
captcha