ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان 40 هه‌زار که‌سه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌حموود حاجی عومه‌ر له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: ئیدعای به‌رپرسانی سه‌ربازیی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئاماری 170 هه‌زار که‌سیی هێزی پێشمه‌رگه‌ بێ بنه‌مایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایده‌گه‌یێنێت: دواكه‌وتنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا موچه‌خۆران و پێشمه‌رگه‌ی تێدان ده‌ره‌نجامی شكستی كارگێڕی حكوومه‌ته.

ناوبراو ده‌شڵێت: له‌ هه‌رێم به‌گشتی كێشه‌ی ئاماری ناڕاست هه‌یه‌ و به‌رپرسه‌ باڵاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ كه‌ ته‌نها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ 170 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌و ژماره‌یه‌ ڕاست نییه‌ و هه‌موو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نزیكه‌ی 40 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10363

Your Comment

You are replying to: .
captcha