حه‌سیپ کاپلان، نوێنه‌ری پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان: هیچ تورکێک چاوی به پۆسته‌که‌ی ده‌میرتاشه‌وه نه‌بێت
حه‌سیپ کاپلان، نوێنه‌ری پێشووی جوله‌مێرگ له په‌رله‌مانی تورکیا و ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی گه‌لان له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر سه‌باره‌ت به لابردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان له کاندیدبوونی دووباره بۆ سه‌رۆکی پارته‌که و هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکی نوێی ئه‌و پارته ڕایگهیاندوووه: هیچ تورکێک به هیچ له‌ونێک چاوی به پۆسته‌که‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له کۆنگره‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لان نه‌بێت. پێشنیاری من ئه‌وه‌یه که هه‌موو پێگه‌ی خۆیان بزانن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: ئه‌و دانیشتنه‌ی YPGی تێدا بێت، تورکیای تێدا به‌شدار نابێت
مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی کرده‌وه له‌باره‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاماده بوونی گرووپی کوردی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لی سووریا (YPG) له کۆنفڕانسی گفتوگۆی نیشتمانیی سووریا و ڕوونی کردوووه: پێشتر ڕامانگهیاندوووه ئه‌و دانیشتنه‌ی YPGی تێدا بێت ئێمه به‌شداری نابین.
دیداری ئەردۆغان و باغچەلی سەبارەت بە ئەگەری هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و دەولەت باغچەلی ڕێبەری پارتی بزاڤی نەتەوەییی تورکیا پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار لەسەر تەوەری ئەگەری هاوپەیمانیی پارتەکانیان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ دیدار و گفتوگۆیان کرد.
قڵیچدار ئۆغڵۆ: حکوومه‌ت دۆخی نائاسایی ده‌قۆزێته‌وه بۆ سه‌رکوت کردنی ئۆپۆزسیۆن
که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) ڕه‌خنه‌ی له ئامانجی حکوومه‌تی تورکیا له‌مه‌ڕ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دۆخی نائاسایی گرت و وتی: حکوومه‌ت له‌م دۆخه بۆ سه‌رکوت کردنی ئۆپۆزسیۆن و بێده‌نگ کردنی دژبه‌ران که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی [ڕێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن [FETOوه، ماوه‌که‌ی درێژه بکه‌نه‌وه. که‌سێک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فێتۆ ڕێگری ئێوه بوووه؟ به‌ڵام ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه کار ده‌که‌ن. ئه‌وان دژی ئۆپۆزسیۆنن و به‌ره‌نگاری FETO نابنه‌وه."
وته‌بێژی پارتی دیموکراتی گه‌لان: درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دۆخی نائاسایی تاوانه
ئایهان بیلگه‌ن، وته‌بێژی پارتی دیموکراتی گه‌لان له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دۆخی نائاسایی له تورکیا و ڕایگه‌یاند: تورکیا یان ده‌بێ دۆخی نائاسایی له وڵات به ته‌واوه‌تی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و یان ده‌بێ کۆتایی به ئیدعاکانی سه‌باره‌ت به بوونی دیموکراسی له وڵات بهێنێت. هه‌مووی ئه‌و کارانه که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، تاوانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment