بەرهەم ساڵح وەکوو سەرۆكی هاوپەیمانیی دیموكراسی و دادپەروەری هەڵبژێردرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بەرهەم ساڵح بە سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس كۆنگرەی دامەزراندنی هاوپەیمانیی دیموكراسی و دادپەروەری لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو و لەو کۆنگرەیەدا بەرهەم ساڵح بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە كرایە سەرۆكی هاوپەیمانیی دیموكراسی و دادپەروەری.

لەو کۆنگرەیەدا بەرهەم ساڵح بە627 دەنگی ئەندامانی كۆنگرە هەڵبژێردرا.

هەڵبژاردنی سەرۆكی هاوپەیمانیی دیموكراسی و دادپەروەری لە كاتێكدایە پێشتر پەیڕەوی گشتیی هاوپەیمانێتییەكە پەسەند كرابوو، هەروەها ئەندامانی هاوپەیمانێتییەكە دەنگیان بە هەڵبژاردنی لیژنەی بەڕێوەبردنی كۆنگرەكە دابوو".

قەوارەی هاوپەیمانیی دیموكراسی و دادپەروەری رۆژی 16ی ئەیلوولی ساڵی رابردوو لەلایەن رێپێدراوی یاسایی دكتۆر بەرهەم ساڵح-ەوە لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی كوردستان تۆماركرا.

هەروەھا 27ی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو، هاوپەیمانیی دیموكراسی و دادپەروەری مۆڵەتی فەرمیی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وەرگرت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10351

Your Comment

You are replying to: .
captcha