هەوڵی نوێی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ بەرنگاربوونەوەی ئاژاوەچییان

بەشی ئێران- وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە باس لە هەڵمەتێکی نوێ بۆ دەستگیر کردنی ئاژاوەچییان و جووڵانەوەی دژ بە دەستوپێوەندەکانی تیرۆریسم و دژە ئینقیلاب لە وڵات دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە: سەربازانی ونی ئیمام زەمان (عج) لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توانییان ژمارەیێکی دیکە لە ئاژاوەچییان و ئەو کەسانەی سەر بە تیرۆر و دژە ئینقیلابن دەستگیر بکات کە بەنیاز بوون هەلی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بقۆزنەوە و دۆخەکە لە بەرژەوەندیی خۆیان بشێوێنن.

هەروەها باس لەوەش کراوە بە کەڵک وەرگرتن لە داپەڕی هەواڵگرانە و بە یارمەتیی ڕاپۆرتەکانی خەڵک ژمارەیێک لەوانەی دەستیان داوەتە لێدانی خەڵک و فەرمانبەرانی هێزی ئینتیزامی و هێرشیان کردۆتە سەر سامانە گشتییەکان و خەساریان لێداون لە تێکڕای وڵات ناسراونەتەوە و دەستبەسەر کراون.

وەزارەتی ئیتلاعات داوای لە گەلی ئێران کردووە لەپێناو وەدیهاتنی دروشمی ئیتلاعاتی ٨٠ ملیۆنی هەموو باس و هەواڵێک سەبارەت بەو کەسانەی ئاسایشی گشتی و نیزامی کۆمەڵگا دەکەنە ئامانج و دژە ئینقیلابن لە ڕێگای ژمارە تەلەفوونی ١١٣ەوە ڕابگەیێنن.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10347

Your Comment

You are replying to: .
captcha