بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە: سەربازانی ونی ئیمام زەمان (عج) لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توانییان ژمارەیێکی دیکە لە ئاژاوەچییان و ئەو کەسانەی سەر بە تیرۆر و دژە ئینقیلابن دەستگیر بکات کە بەنیاز بوون هەلی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بقۆزنەوە و دۆخەکە لە بەرژەوەندیی خۆیان بشێوێنن.
هەروەها باس لەوەش کراوە بە کەڵک وەرگرتن لە داپەڕی هەواڵگرانە و بە یارمەتیی ڕاپۆرتەکانی خەڵک ژمارەیێک لەوانەی دەستیان داوەتە لێدانی خەڵک و فەرمانبەرانی هێزی ئینتیزامی و هێرشیان کردۆتە سەر سامانە گشتییەکان و خەساریان لێداون لە تێکڕای وڵات ناسراونەتەوە و دەستبەسەر کراون.
وەزارەتی ئیتلاعات داوای لە گەلی ئێران کردووە لەپێناو وەدیهاتنی دروشمی ئیتلاعاتی ٨٠ ملیۆنی هەموو باس و هەواڵێک سەبارەت بەو کەسانەی ئاسایشی گشتی و نیزامی کۆمەڵگا دەکەنە ئامانج و دژە ئینقیلابن لە ڕێگای ژمارە تەلەفوونی ١١٣ەوە ڕابگەیێنن.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment