کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەمبەر بڕیارنامەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی هەمبەر پەسەند کردنی بڕیارنامە لە ئەنجومەنی پیراندا کە سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە ئێران دەرکرابوو، پیشاندا و وتی: پەسەند کراوی کۆنگرێسی ئەمریکا پرسێکی ڕەت کراوەیە و قبووڵ ناکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی ڕاشی‌گەیاند: هەندێک داپەڕ وەکوو پەسەند کردنی ئەو بڕیارنامە کە پیشاندەری پاوانخوازیی بەرپرسانی ئەمریکییە بۆ خەڵکی ئێران ناسراوە و بێ گومان شکست دێنێت.

ناوبراو زیاد کرد: ئەو چەشنە بڕیارنامە، پیشاندەری شۆناشی دەستێوەردەرانەی ئەمریکایە کە لە دەیەکانی ڕابردوودا بارها بینراوە، دەوڵەتی ئەمریکا بە دروشم ئیدیعای پشتگیریی لە خەڵکی ئێران دەکات.

قاسمی وتیشی: لە لایێکی دیکەوە بە گەمارۆی زاڵمانە و ڕێگری کردن لە چوونی شارومەندانی ئێرانی بۆ ئەمریکا، میللەتی ئێران تەمێ دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕاشیگەیاند: جارێکی دیکە بەرپرسانی ئەمریکی دەبێت فێر ببن کە میللەتی سەربەرزی ئێران ئەو ستاندەرە دووچاوەکییە دژ بە وڵاتی خۆیان لە بەرچاو دەگرن و لە کاتی گونجاودا وەڵامی پێویست دەدەنەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10346

Your Comment

You are replying to: .
captcha