بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم زارعی فەرمانداری سنە لە دیدار لەگەڵ هونەرمەندی بەناوبانگی بواری شێوەکاری و لێکوڵەری ناسراوی پارێزگای کوردستان، مامۆستا فەردین سادق ئەیووبی وتی: هونەرمەندەکان سەرمایەی نەتەوەیی وڵاتن و مانەوەی فەرهەنگ و هونەری هەر میللەتێک بەسراوە بە بوونی هونەرمەندانەوە.
ناوبراو هیوای سەلامەتی و لەش ساغی بۆ ئەو هونەرمەندە خواست و ئاماژەی بە هەوڵە بەبایەخەکانی لە بواری هونەریدا دا و زیادی کرد: هیوادارم بەم زووانە بە پاڵپشتی و هاوکاریی ناوەندی هونەرییەوە پێشانگایێک لە بەرهەمەکانی مامۆستا سادق ئەیووبی لە سنە و تاران بکرێتەوە و بەستێن بۆ بڵاو کردنی بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە فەراهەم بکرێت.
شایانی باسە، مامۆستا فەردین سادق ئەیووبی لە دایکبووی ساڵی 1341 لە شاری سنەیە و دەرچووی بەشی شێوەکاریی زانستگای تارانە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment