بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی «الریاض»ی سعوودیا لە زاری عەبدولعەزیز شمری باڵیۆزی عێراق لە سعوودیا دەنووسێت: دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ڕەزامەندیی خۆی بۆ کردنەوەی کونسۆڵخانەکە ڕاگەیاندووە و بەم زووانە پرسی هەڵبژادنی شوێنێک کۆتایی دێت و چالاک دەبێتەوە.
شمری زیادی کرد: ئەوەی کە ئێستا گرینگە گەشە سەندنی پێوەندییەکانی نێوان بەغدا و ڕیازە کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەر دوو وڵاتدایە، پاش هەولێر ئەم کونسۆڵخانەیە دووهەمین کونسۆڵخانەی سعوودیا لە عێراقە.
پێوەندییەکانی سعوودیا و عێراق لە ساڵی ڕابردووی زاینییەوە پاش سەردانی عادل جوبەیر وەزیری دەروەی سعوودیا و دیدار لەگەڵ عەبادی، چووەتە قۆناغێکی نوێ و پاش چەند ساڵ ئاڵۆزی نێوانیان، پێئەندییەکانیان ڕووبە باشتر بوونە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment