کوردەکانی سووریا خۆیان ئامادەی شەڕی داهاتوو دەکەن

بەشی جیهان- کورەدەکانی سووریا دەڵێن بە ڕێکخستنی هێزەکانیان هەمبەر ئەوکەسانەی کە لە داهاتوودا بیانهەوێت هێرش بکەنە سەر ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیا دەوەستنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی هێزە کوردەکانی سووریا بە ڕۆژنامەی تایمزی لەندەنی وتووە ئەوان ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان ڕادەستی هیچ هێزێکی دیکە لە سووریا ناکەن.

عەبدولقادر ئەفدیلی جێگری فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کە زیاتر لە 50000 هێزی هەیە، بە تایمزی ڕاگەیاند: سەرقاڵی ئامادە کردنی هێزەکانیان بۆ هەر شەڕێکی نەخوازراو لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیاندا.

ناوبراو زیادی کرد: تورکیا و سووریا پێیان خۆشە ئێمە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵمان لە دەست بدەین بەڵام ئێمە بە دوای سەقامگیر کردنی دۆخی ناوچەکەین نە دروست کردنی شەڕێکی دیکە. ئێمە ئامادەین بەرگری لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتمان بکەین.

ئەو فەرماندە کوردە وتیشی ئێمە وەکوو کوردەکانی عێراق بە دوای دروست کردنی وڵاتی سەربەخۆ نین، بەڵکوو دەمانەوێت ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەر لە نێو سووریا دابمەزرێنین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10340

Your Comment

You are replying to: .
captcha