بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی هێزە کوردەکانی سووریا بە ڕۆژنامەی تایمزی لەندەنی وتووە ئەوان ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان ڕادەستی هیچ هێزێکی دیکە لە سووریا ناکەن.
عەبدولقادر ئەفدیلی جێگری فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کە زیاتر لە 50000 هێزی هەیە، بە تایمزی ڕاگەیاند: سەرقاڵی ئامادە کردنی هێزەکانیان بۆ هەر شەڕێکی نەخوازراو لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیاندا.
ناوبراو زیادی کرد: تورکیا و سووریا پێیان خۆشە ئێمە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵمان لە دەست بدەین بەڵام ئێمە بە دوای سەقامگیر کردنی دۆخی ناوچەکەین نە دروست کردنی شەڕێکی دیکە. ئێمە ئامادەین بەرگری لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتمان بکەین.
ئەو فەرماندە کوردە وتیشی ئێمە وەکوو کوردەکانی عێراق بە دوای دروست کردنی وڵاتی سەربەخۆ نین، بەڵکوو دەمانەوێت ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەر لە نێو سووریا دابمەزرێنین.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment