له‌ شاری‌ كیرۆڤسکی ڕووسیا فێستیڤاڵی‌ ساڵانه‌ی‌ په‌یكه‌رسازی‌ سه‌هۆڵ به‌ڕێوه ‌چوو

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- له‌ وه‌رزی‌ زستاندا پله‌كانی‌ گه‌رما له‌ باكووری‌ ڕووسیا زۆر داده‌به‌زن و خه‌ڵكی‌ شاری‌ كیرۆڤسک له‌م ناوچه‌یه‌ بۆ ڕاكێشانی‌ سه‌ره‌نجی‌ گه‌شتیارانی‌ ناوخۆ و جیهان ساڵانه‌ فێستیڤاڵی‌ په‌یكه‌رسازی‌ له‌ به‌فر و سه‌هۆڵ ڕێك ده‌خه‌ن و له‌ فێستیڤاڵی‌ ئه‌مساڵدا گرووپێكی‌ میووزیكی‌ نه‌رویجی‌ به‌شدار بوون و به‌ ئامێری‌ له‌ سه‌هۆڵ داتاشراو كۆنسێرتێكیان پێشكه‌ش كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێره‌ یاریگای‌ تۆپی‌ پێی‌ شاری‌ كیرۆڤسكه‌ له‌ باكووری‌ ڕووسیا. ساڵانه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ به‌هۆی‌ نزمی‌ پله‌كانی‌ گه‌رماوه‌ فێستیڤاڵی‌ په‌یكه‌سازی‌ له‌ به‌فر و سه‌هۆڵ ساز ده‌كرێت.

ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵانی‌تر گرووپێكی‌ میووزیكی‌ نه‌رویجی‌ به‌شدار بوون و له‌ ئامێری‌ میووزیكی‌ له‌ سه‌هۆڵ داتاشراو میووزیكیان ژه‌نی‌.

تێری‌ ئیسۆنگست میووزیسیانێكی‌ به‌ناوبانگی‌ نه‌رویجه و‌ ماوه‌ی‌ 20 ساڵ ئه‌زموونی‌ كار كردنی‌ له‌م جۆره‌ میووزیكه‌ هه‌یه‌ و 7 ئه‌لبۆمی‌ میووزیكیشی‌ بڵاو كردۆ‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ به‌هۆی‌ نزمیی‌ پله‌كانی‌ گه‌رماوه‌ له‌ باكووری‌ ڕووسیا له‌ وه‌رزی‌ زستاندا به‌فر و سه‌هۆڵ به‌ شێوه‌یێكی‌ به‌رچاو له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌كار ده‌هێنرێت بۆ دروست كردنی‌ په‌یكه‌ر و كاری‌ هونه‌ری‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رنجی‌ گه‌شتیارانی‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ڕابكێشێت و به‌ ڕای‌ ڕێكخه‌رانی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ش رێژه‌یێكی‌ زۆر له‌ گه‌شتیاران ئه‌مساڵ سه‌ردانی‌ ناوچه‌كه‌یان كردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10338

Your Comment

You are replying to: .
captcha