ئاسایشی ڕاپه‌ڕین: بازرگانی کردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر زیادی کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ڕاپه‌رین ئاماری تایبه‌ت به‌ دۆسێکانی مادده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د فازڵ وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ڕاپه‌رین له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: له‌ ساڵی ڕابردوو ٢٥٧ دۆسێی تایبه‌ت به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌بوووه‌، لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ٣٨ دۆسێ به‌رده‌وامه‌ و ئه‌وانی تر ڕه‌وانه‌ی دادگا تایبه‌تمه‌نده‌کان کراون.

ناوبراو وتیشی: کۆی گشتیی ڕاگیراوان و ده‌ستبه‌سه‌رکراوان له‌ ئاسایشی ڕاپه‌ڕین به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر، ٥٣ که‌سه‌.

محه‌مه‌د فازڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: له‌ ٢٠١٧دا ٤٠٠ گرام حه‌شیش و سێ نیوه‌ ده‌به‌ جۆری کریستاڵی ئاماده‌کراو که‌ هه‌ر نیوه‌ ده‌به‌یێک ٢٠ کیلۆگرام بوووه، له‌گه‌ڵ ٢٨ کیلۆگرام هێرۆین و ١٨ کلیۆگرام حه‌بی هاڕاو و زیاتر له‌ سێ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار حه‌بی ترامادۆڵ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

ناوبراو وتیشی: ٢٩ تۆمه‌تبار له‌و دۆسێیانه‌دا سزا دراون، ٩ تۆمه‌تبار له‌ ڕه‌گه‌زی مێ هه‌بوون له‌گه‌ڵ ١٢ تۆمه‌تباری خوار ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و ٩ تۆمه‌تباری بیانی.

سه‌رچاوه‌: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10335

Your Comment

You are replying to: .
captcha