بەپێی هەواڵی کوردپرێس پێشڕەو ڕەئوف، سکرتێرى جڤاتى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: "لەمڕۆەوە من دەستبەردارى پۆستى سکرتێرى جڤاتى گشتیش بووم لەناو گۆڕاندا".
ناوبراو وتیشى، "هەڵبژاردنەکە ڕێککەوتن بووە لەنێوان تەکەتولاتەکانى ناو حزبدا و چەند کەسێکیان دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەى دەربچن و زانیاریمان هەبووە کە کێ دەردەچێت".
پێشڕەو ڕەئوف باسى لەوەش کرد، "بەداخەوە ئەندازیارى پڕۆسەکە بەناشارەزایانە سەرکردایەتى پرۆسەکەى کرد، دەبوو هەندێک جیاوازى دروست بکردایە بۆ ئەوەى ڕەنگ و ڕواڵەتى پڕۆسەکە جوان بوایە".
شایانی باسە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (13ی شوباتی 2021)، پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی تەواوکاری خانەی ڕاپەڕاندن ئەنجام درا کە پرۆسەکە لەژێر چاودێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و بە سەرپەرشتی ژوری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوە چوو بۆ پڕکردنەوەی شوێنی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی ڕاپەڕاندن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment