ئه‌و دانیشتنه‌ی YPGی تێدا بێت، تورکیای تێدا به‌شدار نابێت

به‌شی تورکیا- مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بێتو YPG به‌شداری کۆنفڕانسی گفتوگۆی نیشتمانیی سووریا بێت ئه‌وا تورکیا له‌و دانیشتنه‌دا به‌شداری ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی کرده‌وه‌ له‌باره‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاماده‌ بوونی گرووپی کوردی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لی سووریا (YPG) له‌ کۆنفڕانسی گفتوگۆی نیشتمانیی سووریا.

چاووش ئۆغڵۆ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و کۆنفڕانسه‌ که‌ بڕیاره‌ 28 و 29ی جانیڤێری له‌ سۆچیی ڕووسیا به‌ڕێوه‌ بچێت گوتی: پێشتر ڕامان‌گه‌یاندوووه‌ ئه‌و دانیشتنه‌ی YPGی تێدا بێت ئێمه‌ به‌شداری نابین.

ئه‌و کۆنفڕانسه‌ به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ر کردنی دیپلۆماتیی قه‌یرانی سووریا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت به‌ڵام تورکیا به‌رده‌وام ته‌رکیزی کردۆته‌ سه‌ر دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ به‌شداری کردنی کورده‌کان له‌و کۆنفڕانسه‌دا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10329

Your Comment

You are replying to: .
captcha