بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەزرەت پوور لە دیدارێکدا لەگەڵ فەرمانبەرانی شارەوانیی ورمێدا ئاماژەی دا بە کێشەکانی داهاتی شارەوانی و وتی: لە چاو ساڵانی پێشەوە داهاتی شارەوانیی ئەو شارە 20% دابەزیوە و تەنها ڕێگاچارە جگە لە دروست کردنی داهاتی بەردەوام بۆ شارەوانیی ورمێ هوڵدانە بۆ ڕاکێشانی داهاتە دواکەوتووکان و داهاتە وەرنەگیراوەکانی شارەوانی.
حەزرەت پوور وتیشی: بەشداریی خەڵک لە هەندێک وڵات وەکوو تورکیا و ئازەربایجاندا 17 تا 60لەسەدە، ئێمەش دەبێت هەوڵ بدەین تەعامول لەگەڵ خەڵک زیاد بکەین و قەناعەت بە خەڵک بێنین کە لە خزمەتگوزارییەکاندا لەگەڵ شارەوانی بەشداری بکەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment