کورده‌کان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هاوپه‌یمانێتیی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: چاوپێکه‌وتنی شاندی کورد و سه‌ردانه‌که‌یان بۆ به‌غدا شێوازێکه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕادۆزی بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود حه‌یده‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: ئامانجی دیداره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شاندی کورد له‌ به‌غدا موناقشه‌ کردن له‌سه‌ر کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر و کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی گفتوگۆ بۆ چاره‌کردنی کێشه‌کان بوووه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: ئامانجێکی دیکه‌ی دیداره‌کانیش ئه‌وه‌ بوووه‌ کورد به‌نیازه‌ ڕادۆزی و هه‌ڵسه‌نگاندن بکات بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت.

شایانی باسه‌؛ شاندێکی کورد ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دیداریان کرد و له‌و دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا گفتوگۆیان کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10297

Your Comment

You are replying to: .
captcha