به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دێنێز ناکی یاریزانی ناسراوی کورد له تیمی "ئامه‌دسپۆر" ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: له شاڕێیانێکی نزیک شاری ئاخنی ئه‌ڵمانیاوه له لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لێکراوه.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له ڕاپۆرتێکی نوێیدا وتوویه‌تی: ئۆتۆمبیله‌که‌ی ئه‌و یاریزانه کورده‌ی هاووڵاتیی تورکیا دوو گولـله‌ی به‌رکه‌وتوووه به‌ڵام هیچ ڕاپۆرتێک له‌باره‌ی گومانلێکراوانی ئه‌و ڕووداوه نه‌خراوه‌ته ڕوو.
ته‌قه‌کردن له ئۆتۆمبیلی دێنێز ناکی کاردانه‌وه‌یێکی به‌ربڵاوی له میدیاکانی جیهاندا بوووه و زۆربه‌ی هه‌واڵده‌ریی و که‌ناڵه هه‌واڵییه‌کان ئه‌م بابه‌ته‌یان ڕاگه‌یاندوووه. ئه‌وان بابه‌ته‌که‌یان لکاندوووه به بابه‌تی سیاسیی و پاڵپشتی کردنی ناکی له کورده‌کانی تورکیا.
دێنێز ناکیش ئه‌و په‌لاماره‌ی به ڕووداوێکی سیاسی له تورکیا هاوپه‌یوه‌ند ده‌کات. ناوبراو به میدیا ئهڵمانیایهکانی وتبوو هێرشبه‌ران په‌لاماری گیانییان دابوو. پۆلیسی ئاخنیش ڕووداوی شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ی به په‌لاماری گیانی زانیوه.
هه‌ندێ له میدیاکان له‌وان واشنتۆن ئیگزاماینێر ته‌قه‌کردن به‌ره‌و لای ئه‌و یاریزانه کورده‌یان به هه‌وڵی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌یارانی سیاسه‌ته‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆماری تورکیا زانیوه.
ڕۆژنامه‌ی تێلگراف له زاری دێنێز ناکی نووسیویه‌تی ئامانجی هێرشبه‌ران کوشتنی بووه و ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیا له‌گه‌ڵ نه‌یارانی لێدوانه سیاسییه‌کانی له پشتی ئه‌و هێرشهدان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment