به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا که ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌و وڵاته بڵاوی کردۆته‌وه، ده‌یان فڕۆکه‌ی بێفرۆکه‌وان له بنکه‌ی ئاسمانیی حمیمیم و بنکه‌ی هێزه ده‌ریاییه‌کانی ڕووسیا له ته‌ڕتوس نزیک بوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه: ئه‌و هێرشانه به مه‌به‌ستی تیرۆریستی ئه‌نجام دراون، به‌ڵام زیانی گیانی و مادییان لێنه‌که‌وتۆته‌وه و دۆخی هه‌ر دوو سه‌ربازگه‌که‌ش ئاسایییه.
باسی له‌وه‌ش کردوووه، هێزه‌کانی ڕووسیا له سووریا ١٣ له‌و فڕۆکه هێرشبه‌رانه‌یان تێکشکاندوووه.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌رسانت ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو، هێرشه‌که حه‌وت فڕۆکه‌ی ڕووسیای تێکشکاندوووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌وه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه.
هێشتاکه ڕوون نییه چ گرووپێک له پشتی ئه‌و هێرشانه‌دایه و هیچ گرووپێک به‌رپرسیاریێتی ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتوووه.
لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی مه‌به‌ست و ڕێگای ئه‌و فڕۆکانه و ئه‌و گرووپانه که به‌کاریان هێناوه، درێژه‌ی هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment