له‌ دۆخی ئێستاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژاردنێکی بێ‌خه‌وش به‌ڕێوه‌ ناچێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مانی له‌ دۆخی ئێستاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان ناکرێت هه‌ڵبژاردنێکی بێ‌خه‌وش و ته‌ندروست بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئێستاکه‌ هه‌زاران ناسنامه‌ی ساخته‌یی هه‌یه‌ و ناکرێت له‌م دۆخه‌دا هه‌ڵبژاردنێکی ته‌ندروست به‌ڕێوه‌ بچێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: له‌ پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان 500 هه‌زار ناسنامه‌ی ساخته‌یی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی SNGی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10286

Your Comment

You are replying to: .
captcha