به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕای‌گه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له چوارچێوه‌ی داپه‌ڕه‌کان بۆ ته‌زمینی جێبه‌جێ کردن و هه‌میشه‌ییی ڕێککه‌وتنی به‌رنامه‌ی گشتگیری کاری هاوبه‌ش (به‌رجام) به‌ڕێوه ده‌چێت.
هاوپێوه‌ند به‌م بابه‌ته، ڕۆژی ڕابردوو (دووشه‌ممه 8ی جانیڤێری) مۆگرینی و زیگمار گابریل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا کۆ بوونه‌وه و هه‌ندێ پرس له‌وان به‌رجامیان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
ڕۆژی ڕابردووش به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای‌گه‌یاندبوو: دوایین ڕۆژانی ئه‌م حه‌فته‌یه کۆبوونه‌وه‌یێک له برۆکسێل له‌سه‌ر بانگهێشتی مۆگرینی به ئاماده‌بوونی زه‌ریف و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت که ئامانج له‌و کۆبوونه‌وه‌یه ته‌نها لێکدانه‌وه‌ی جێبه‌جێ‌کرانی به‌رجامه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment