مەترسی شەڕێكی قورس لە ناو خاكی هەرێم دەكرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سوپای توركیا هاوكات لەگەڵ چڕكردنەوەی بۆردومانە ئاسمانییەكانی بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان جموجۆڵە سەربازییەكانیشی لە ناو خاكی هەرێم زیاد دەكات و بەرپرسێكی یەكێتیش هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕێكی قورس لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای ئەو وڵاتە دەدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فەرەج ڕێكانی بەرپرسی كۆمیتەی شیلادزێی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: تاوەكوو پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو/ 8ی جانیڤێری 2018، بۆردومانی چڕی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە ناوچە سنورییەكانی هەرێم بە تایبەت ناوچەكانی "ڕێكانیان" بەردەوام بوو و لە ناوچەكانی كانی ماسی كە سەربازگەی گەورەی ئەو وڵاتەی تێدایە بۆردومانیان كردوووە که‌ بە گشتی زۆربەی زۆری ناوچە سنورییەكانی هەرێمیان كردۆتە ئامانج.

فەرەج ڕێكانی سەبارەت بە لەشكركێشی هێزەكانی سوپای توركیا و لەگەڵ بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكان، ئاشكرای كرد: توركیا چەند (قەرەقۆل)ێكیان لە ناوچەی چەلێ داناوە و بەردەوام جموجۆڵیان هەیە و هێزەكانیشیان زیاد كردوووە، بەوەش مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەیان هەیە لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە بە تایبەت لەو ناوچە سنووریانە كە وه‌ک ناوچەی قەدەغەكراوی لێهاتوووە.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی بێ‌ئاگاییی خۆی سەبارەت بە زیانی بۆردومانەكانیش دەربڕی و وتی: "بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەكانەوە زیانەكان نەزانراوە و نازانرێت چەند كەس شەهید و بریندار بوون".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10282

Your Comment

You are replying to: .
captcha