به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ ڕه‌زا هێمه‌تی زاده وتی: ڕێگای ئیلام بۆ شاری مێهران له 9 کیلۆمه‌تر و له ڕێگای توونێلی ڕێگای که‌ربه‌لا به شێوه‌ی کاتی داده‌خرێت.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێگاکه به بۆنه‌ی پڕۆسه‌ی چێکردن و ئیمه‌ن کردنه‌وه له کاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 19ی به‌فرانبار تا کاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ داده‌خرێت.
سه‌رهه‌نگ هێمه‌تی زاده وتیشی: جاده‌ی کۆنی ماربره وه‌کوو ڕێگای دیکه بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیله‌کان دانراوه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌و ڕێگایه به بۆنه‌ی پێچی زۆر و ته‌سکی و کوێستانی بوون مه‌ترسیدار ده‌بێت که پێویسته شۆفێره‌کان به سه‌ور و تاقه‌ته‌وه لێبخوڕێن و هێماکانی هاتوچۆ ڕچاو بکه‌ن تاکوو تووشی کێشه نه‌بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment