٩ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ٠٩:٤٦
ڕێگای ئیلام-مێهران ئه‌مڕۆ داده‌خرێت‌

به‌شی ئیلام- سه‌رۆک پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ئیلام ڕای‌گه‌یاند: ڕێگای ئیلام-مێهران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی به‌فرانبار داده‌خرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ ڕه‌زا هێمه‌تی زاده‌ وتی: ڕێگای ئیلام بۆ شاری مێهران له‌ 9 کیلۆمه‌تر و له‌ ڕێگای توونێلی ڕێگای که‌ربه‌لا به‌ شێوه‌ی کاتی داده‌خرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ڕێگاکه‌ به‌ بۆنه‌ی پڕۆسه‌ی چێ‌کردن و ئیمه‌ن کردنه‌وه‌ له‌ کاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 19ی به‌فرانبار تا کاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ داده‌خرێت.

سه‌رهه‌نگ هێمه‌تی زاده‌ وتیشی: جاده‌ی کۆنی ماربره‌ وه‌کوو ڕێگای دیکه‌ بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیله‌کان دانراوه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئه‌و ڕێگایه‌ به‌ بۆنه‌ی پێچی زۆر و ته‌سکی و کوێستانی بوون مه‌ترسیدار ده‌بێت که‌ پێویسته‌ شۆفێره‌کان به‌ سه‌ور و تاقه‌ته‌وه‌ لێبخوڕێن و هێماکانی هاتوچۆ ڕچاو بکه‌ن تاکوو تووشی کێشه‌ نه‌بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10275

Your Comment

You are replying to: .
captcha