به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دێنیز ناکی به ڕۆژنامه‌ی دی وڵتی ئه‌ڵمانیای وتوووه له گه‌وره‌ڕێیانێک له ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا کراوه‌ته ئامانجی گولـله‌ی که‌سانی نه‌ناسراو.
ئه‌و یاریزانه کورده به دی وڵتی وتوووه که شه‌وی یه‌کشه‌ممه له حاڵی لێخۆڕیندا بوووه که ئۆتۆمبیلێک نزیکی بۆته‌وه و له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه په‌لامار ده‌درێت.
ناوبراو له په‌لاماره‌دا ڕزگاری بوووه و ئه‌و هێرشه‌ی به پۆلیسی ئه‌ڵمانیا راگه‌یاندوووه.
پۆلیسی شاری ئاخنی ئه‌ڵمانیا که بابه‌ته‌که‌ی لێکداوه‌ته‌وه وتوویه‌تی ئۆتۆمبیلێک کراوه‌ته ئامانجی گولـله به‌ڵام ناوێکی له شۆفێره‌که‌ی واتا دێنیز ناکی نه‌هاوردوووه.
هه‌واڵده‌ریی دی پی ئه‌ی له زاری پۆلیسی ئاخنه‌وه نووسیی: ڕووداوه‌که‌ی ئه‌م دواییه په‌لاماردان بوووه.
ئه‌و یاریزانه کورده په‌لاماردان بۆ سه‌ر گیانی به ئامانجێکی سیاسی وه‌سف کردوووه. ناوبراو به گۆڤاری شپیگڵی وتوووه به‌و بۆنه‌وه که من لایه‌نگری کوردم چه‌ندین جار له تورکیاش په‌لاماری گیانم دراوه.
سه‌رچاوه: دویچه وله
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment