به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه ساڵح له په‌راوێزی بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک له‌باره‌ی تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران ڕایگه‌یاند: "بابه‌ته‌که ئه‌وه نییه متمانه به کۆمیسیۆن نه‌بێت. ھه‌ست ده‌که‌ین فشارێک ھه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ھه‌رێم پێش ھه‌ڵبژاردنی عێراق بکرێن. لێره‌دا ئه‌و بابه‌ته‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌کراوه ئه‌وه‌یه ساخته‌کاری گه‌وره له دوای تۆماری ناوی ده‌نگده‌رانه به کۆمپیوته‌ر ده‌ستکاری کراوه و ئه‌نجامه گۆڕدراوه، پێویسته ئه‌مه زیاتر کاری له‌سه‌ر بکرێت".
ناوبراو وتیشی: "پێشنیار ده‌که‌ین کۆمیسیۆن پشت به داتاکانی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ببه‌ستێت. به‌پێی ئه‌و داتایانه جیاوازیی ده‌نگده‌ران له سلێمانی ٧٣ ھه‌زار ده‌نگده‌ره و له ھه‌ولێر و دھۆکیش زیاتره و ئه‌گه‌ریش له دوای ھه‌ڵبژاردنی عێراقیش بوو پشت به بایۆمه‌تری عێراق ببه‌سترێت و ئه‌وانه‌یش ناویان تۆمار نه‌کردوووه کاتێکی دیاریکراویان پێبدرێت بۆ خۆ تۆمار کردن".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح جه‌ختی کرده‌وه: "په‌رله‌مان بڕیار ده‌دات که‌ی ھه‌ڵبژاردن ده‌کرێت به‌ڵام تا ئێستا ھیچ بڕیارێک نییه. مانگێک زیاتره داوامان کردوووه کۆمیسیۆن و سه‌رۆکایه‌تیی حکومه‌ت بێنه په‌رله‌مان به‌ڵام حکوومه‌ت به فه‌رمی بایکۆتی په‌رله‌مانی کردوووه. بانگھێشتی سه‌رۆکی حکوومه‌ت و جێگره‌که‌ی ده‌که‌ین نایه‌ن. به چه‌ندین پرسیاری جدی داوای لێپرسینه‌وه له وه‌زیره‌کان ده‌که‌ین نایه‌ن، پرسیاریان لێ ده‌که‌ین وه‌ڵام ناده‌نه‌وه، چ مه‌نتقه په‌رله‌مان بخرێته ژێر فشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی ھه‌ڵبژاردن دیاری بکات که ئه‌و ناتخوێنێته‌وه.".
ئه‌وه له کاتێکدایه سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان ڕایده‌گه‌یێنێت: زیاتر له ٩٠٠ ھه‌زار ناوی ساخته و دووباره له تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران ھه‌یه.
له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که تیایدا ڕاپۆرتێک له‌باره‌ی تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران "له نێوان بێگه‌ردی و ساخته‌کاریدا" خرایه ڕوو سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان ڕایگه‌یاند: تا ئێستا تۆمارێکی ناوی ده‌نگده‌رانی فه‌رمی نییه. ئه‌وه‌ی ھه‌یه له حکوومه‌تی عێراقی وه‌رگیراوه و ژماره‌یێک کێشه‌ی تیادایه له‌وانه یاسایی و بوونی ناوی مردوووان و ناوی دووباره و ناوی ئاواره‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و جیا نه‌کردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی گشتی و تایبه‌ت.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ھه‌ڵبژاردنێکی بێگه‌رد و بێخه‌وش ئه‌نجام بده‌ین پێویسته تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران پاک بکرێته‌وه و ئه‌و کێشانه‌ی له تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران ھه‌یه، چاره‌سه‌ر بکرێن و تۆمارێکی بێخه‌وش ئاماده بکرێت".
له ڕاپۆرته‌که‌دا کێشه‌کانی تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران خرانه ڕوو که به‌پێی به‌دواداچوونی ئه‌نستیتۆی په‌ی ئاماده کراوه. به‌پێی ڕاپۆرته‌که کێشه‌کان بریتین له ١٨٤ ھه‌زار ناوی دووباره‌ی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت که دووباره ناویان ھه‌یه، دووباره بوونه‌وه‌ی نێو خودی ھه‌رێم 100 هه‌زار، ناوی ده‌نگده‌رانی ناوچه‌کانیتری کوردستان له تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران ژماره‌ی ورد ده‌ست نهکهوتوووه.
دووباره بوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له نێوان ھه‌رێم و ناوچه‌کانی مادده‌ی 140 بریتین له 94 ھه‌زار و 567 ده‌نگ، ژماره‌ی مردوووان 218 ھه‌زار و 956 ناون، لهدایکبوووانی ساڵی 2000 که ته‌مه‌نیان له واده‌ی ھه‌ڵبژاردن نه‌گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ 275 ھه‌زار و 423 ناون و کۆی گشتیی ئه‌و ناوانه بریتین له 932 ھه‌زار و 955 ناو.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment