پارتی و یه‌کێتی له‌ جووڵه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ست به‌ مه‌ترسی ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: کۆبوونه‌وه‌ی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار واتا پارتی و یه‌کێتیی نیشتمانی له‌ سلێمانی هیچ گرینگایه‌تییێکی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود شێخ وه‌هاب به‌ هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارته‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کان و پێوه‌ندیی باشی ئه‌و حیزبانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان هه‌ستیان به‌ مه‌ترسی کردوووه‌ و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌یان به‌ڕێوه‌ بردوووه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ هیچ گرینگییێکی به‌ لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ نییه‌ و هاووڵاتییانی کوردیش هیچ هیوایێکیان به‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ نییه‌.

شێخ وه‌هاب وتیشی: ئامانج له‌ به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی دوو حیزبی کوردستانی، ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کانی ئه‌وانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10245

Your Comment

You are replying to: .
captcha