كۆمیسیۆن دوا مۆڵه‌ت بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادنه‌كانی عێراق، ماوه‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیی له ‌نێوان پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ سێ ڕۆژی دیكه‌ درێژ كرده‌وه‌، وته‌بێژی فه‌رمیی كۆمیسیۆنیش دوا واده‌ی ناونووس كردنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییانه‌ ئاشكرا ده‌كات .

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كه‌ریم ته‌میمی وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیاری دا ماوه‌ی ناونووس كردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كان تا 11ی ئه‌م مانگه‌ درێژ بكاته‌وه‌، بۆیه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ دوا كاته‌ بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له ‌هه‌ڵبژادنه‌كانی مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ.

ناوبراو وتیشی: دوا كاتی ناونووس كردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كان تا كۆتاییی ده‌وامی ئاساییی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 11ی جانیڤێریی 2018 ده‌بێت و له‌و ڕۆژه‌ به‌دواوه‌ هیچ حزب و لایه‌نێک ناتوانێت هاوپه‌یمانێتی بكات بۆ به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌مساڵ.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێک دایه‌ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق 7ی جانیڤێری وه‌ک دوا كات بۆ هاوپه‌یمانێتیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ستنیشان كردبوو به‌ڵام بڕیار درا بۆ ماوه‌ی 3 رۆژی دیكه‌ درێژ بكرێته‌وه‌ .

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10244

Your Comment

You are replying to: .
captcha