تورکیا ئاگری شه‌ڕی دژ به‌ کورده‌کانی عێراق و سووریا خۆش ده‌کات

به‌شی جیهان- ئه‌لێکساندر سکاکۆف بڕوای وایه‌ تورکیا له‌ سووریا ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئۆپه‌راسیۆنی دژ به‌ کورده‌کان چ له‌ عێراق و چ له‌ سووریا چڕ ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌لێکساندر سکاکۆف به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی ئه‌رمه‌نستانی وتوووه‌: تورکیا هێزه‌کانی خۆی له‌ باکووری سووریا ناباته‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌وڵی چڕ کردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دژ به‌ کورده‌کان له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌دات.

ناوبراو زیادی کرد: تورکیا بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ سووریا هه‌وڵ نادات به‌ڵام بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌وڵی پێویست ده‌دات.

سکاکۆف سه‌باره‌ت به‌ ته‌عامولی تورکیا و ڕووسیا له‌ سووریاش گوتی: ئه‌و پرسه‌ نه‌به‌ستراوه‌ به‌ دۆخی سووریاوه‌ به‌ڵکوو به‌ستراوه‌ به‌ که‌سایه‌تیی هه‌ر دوو سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا و تورکیا.

ئه‌و شرۆڤه‌کاره‌ ڕووسییه‌ جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌: ئه‌نقه‌ره‌ شه‌ڕی دژ به‌ کورده‌کان له‌ سووریا و عێراق چڕ ده‌کاته‌وه‌ چوونکه‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ کوردی زۆر تێدا هه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10240

Your Comment

You are replying to: .
captcha