وەزارەتی بەرگریی تورکیا: 33 ئەندامی پەکەکە لە هێرشەکانی تورکیا بۆ چیای گارە کوژراون

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی چنگی ھەڵۆ، کە لە ١٠ی شوبات بۆ سەر پەکەکە لە ناوچەی گارا لە باکووری عێراق دەستی پێکردووە، وەک ئەوەی پلانی دانراوە بەردەوامە و تا ئەم کاتەش 33 ئەندامی پەکەکە کوژراون.

کوردپرێس:

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیانێکی فەرمیدا لەبارەی ئوپەراسیۆنەکانی سەر پەکەکە لە هەرێمی گارە ڕایگەیاند: بە پێی ئامارە بەراییەکان، لە ئۆپەراسیۆنی چنگی ھەڵۆ-٢ دا، کە سوپای تورکیا لە ١٠ی شوباتدا بۆ سەر ئامانجەکانی رێکخراوی پەکەکە لە ناوچەی گارا لە باکووری عێراق دەستی پێکردووە، زیاتر لە ٥٠ حەشارگە، پەناگە، کۆگای چەک و تەقەمەنی، بەناو بارەگە و ئەشکەوت خاپوور کراون، ٣٣ چەکداریش لەچالاکی خراون کە بەناو کاديرانی ئیداری رێکخراوەکەیان لەنێودایە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە کە بەمەبەستی لەچالاکی خستنی چەکدارانی پەکەکە|کەجەکە و رێکخراوەکانی دیکە و نەهێشتنی ئەو هێرشانەی لە باکووری عێراقەوە دەکرێنە سەر خەڵک و هێزە ئەمنییەکان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوور، لەژێر رۆشنایی مافی بەرگریکردن لە خود کە لە یاسايی نێودەوڵەتیدا سەرچاوەی گرتووە، لە ١٠ی شوباتدا ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-٢ لە باکووری عێراق دەستی پێکرد بۆ لەناوبردنی ئەو ئامانجانەی لە لایەن پەکەکەوە لە ناوچەی گارا بەکاردەهێنرێن. لە ئێستاشدا ئۆپەراسیۆنەکە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ئۆپەراسیۆنی چنگی ھەڵۆدا، زیاتر لە ٥٠ کۆگای چەک و تەقەمەنی، بارەگە و ئەشکەوتی پەکەکە خاپوور کراون.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە زیانەکانی پەکەکە کراوە و هاتووە: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا تا ئێستا ٣٣ تیرۆریست لەچالاکی خراون کە دووانیان بەناو کاديرانی ئیداری رێکخراوەکە بوون''.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەوەشی خستووەتە ڕوو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە رێژەیێکی بەرچاو تەقەمەنی ناوخۆیی و میللی بەکارهێنراوە، ئامانجەکان بەتەواوی پێکراون و، گورزی کوشندە لە هەژموونی رێکخراوەکە وەشێندراوە لە ناوچەکەدا.​​​​​​​

News Code 1024

Your Comment

You are replying to: .
captcha