هه‌موو حیزبه‌ کوردستانییه‌کانی تورکیا بۆ هه‌ڵبژاردن یه‌ک بگرن

به‌شی تورکیا- ئیمام تاشچیعر نوێنه‌رێکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا گوتوویه‌تی: ئاماده‌ین پێشنیاری هاوکاری و یه‌ک‌گرتن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا ئاراسته‌ی هه‌موو حیزبه‌ کوردستانییه‌کانی تورکیا بکه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیمام تاشچیعر نوێنه‌رێکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌وباره‌یه‌وه‌ گوتوویه‌تی: پێویسته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا به‌ یه‌کسانی بجووڵینه‌وه‌. پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌نیازه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌ره‌یێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حیزبه‌ کورده‌کانی تورکیا پێک بهێنێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاشکرای کرد: ئه‌گه‌ر له‌ کوردستانی تورکیا ئه‌و یه‌کسانی و یه‌ک‌گرتنه‌ بڕه‌خسێت ئه‌و پرسه‌ له‌ عێراق و سووریاش کاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه‌ ئاماده‌ین ئه‌و پێشنیاره‌ ئاراسته‌ی هه‌موو حیزبه‌ کوردستانییه‌کانی تورکیا بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری یه‌کتر بین و له‌ هه‌ڵبژاردنیشدا ئه‌و یه‌کگرتوویییه‌ بسه‌لمێنین.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10236

Your Comment

You are replying to: .
captcha