به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیمام تاشچیعر نوێنه‌رێکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: پێویسته له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا به یه‌کسانی بجووڵینه‌وه. پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌نیازه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌ره‌یێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حیزبه کورده‌کانی تورکیا پێک بهێنێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاشکرای کرد: ئه‌گه‌ر له کوردستانی تورکیا ئه‌و یه‌کسانی و یه‌کگرتنه بڕه‌خسێت ئه‌و پرسه له عێراق و سووریاش کاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه ئاماده‌ین ئه‌و پێشنیاره ئاراسته‌ی هه‌موو حیزبه کوردستانییه‌کانی تورکیا بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری یه‌کتر بین و له هه‌ڵبژاردنیشدا ئه‌و یه‌کگرتوویییه بسه‌لمێنین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment