به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سهیدقاسم جاسمی له‌و باره‌یه‌وه وتوویه‌تی: سیاسه‌تی وڵاتانی ئه‌ورووپا به به‌ریتانیاشه‌وه په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی ئه‌مریکییه‌کان ده‌کات و له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا که تره‌مپ له سه‌ر چالاکیی ئه‌تۆمیی ئێران و پرسی به‌رجام هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی نواندوووه ئه‌مریکای دووره‌په‌رێزتر کردوووه.
ناوبراو وتیشی: وڵاتی وێنه‌ی به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌دات هاوڕێ بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و وڵاته وه‌ده‌ست بێنێت.
جاسمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ژماره‌یێک له نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا داوایان له وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌که‌یان کردوووه سوپای پاسداران به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بزانێت و فه‌رمانده‌کانی ئه‌و سوپایه سزا بدات.
ناوبراو زیادی کردوووه: ئێمه چاوه‌ڕوانی هیچ له وڵاتێکی وه‌ک به‌ریتانیا ناکه‌ین که دان به چالاکییه‌کانی ئێران‌دا بنێت چوونکه سوپا به‌رده‌وام پیلانی دوژمنانی خۆی پووچه‌ڵ کردۆته‌وه.
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی وتیشی: به‌ریتانیا ئێستا له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ده‌چێته ده‌ره‌وه و ئه‌وه‌ش ئاسایییه که له‌نده‌ن بۆ نزیک بوونه‌وه له ئه‌مریکا ڕهفتاڕی دژ به ئێران بنوێنێت.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌و هه‌وڵه‌ی به‌ریتانییه‌کان بێ گومان ده‌سکه‌وتی نابێت خه‌ڵک و سوپای پاسداران له پشت یه‌کن و هه‌رگیز که‌س ناتوانێت زهبرییان پێ بگه‌یێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment