بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەرەفات کەرەم سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەرپرسانی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق بە دەربڕینی هەندێک قسەی توند یا قسەی هێور دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەستاونەتەوە هەوڵ دەدەن کوردەکان دژی حکوومەتی هەرێم بورووژێنن.
ناوبراو زیادی کرد: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردن نزیك بووه‌ته‌وه، هه‌ركه‌سێک كه له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم لێدوان ده‌دات، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ری خۆی ڕازی بكات، به‌داخه‌وه ئه‌و لایه‌نانه ده‌نگی خۆیان له‌سه‌ر حیسابی دژایه‌تیی كورد زیاد ده‌كه‌ن.
عەرەفات کەرەم وتووشیەتی: هەندێک لە سیاسەتوانان بۆ مسۆگەر کردنی زۆرینەی دەنگەکان میللەتێک دەکەنە قوربانی و بەداخەوە بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان نێوان دەوڵەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان هەوڵی جیدی نادات هەوڵیش دەدات لە ڕێگای ورووژاندنی خەڵکەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕووخێنێت.
سەرچاوە: بغداد الیوم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment