حه‌ز به‌ بۆنی باران ده‌که‌یت، ئه‌م هه‌واڵه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنۆلۆجیا- بۆنی باران یه‌کێکه‌ له‌و بۆنانه‌ی چێژێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ و کاتێک هه‌ڵی‌ده‌مژین هه‌ست به‌ ئارامی ده‌که‌ین به‌تایبه‌ت کاتێک بۆ ماوه‌یێکی زۆر باران نه‌باریوه‌، به‌ڵام تا ئێستا زانیوته‌ ئه‌م بۆنه‌ به‌کتریایه‌؟

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتێک باران ده‌بارێت که‌شوهه‌وا شێدار ده‌بێت و جۆره‌ به‌کتریایێک دروست ده‌بێت به‌ ناوی "ئاکتینومیستین" پاشان بۆنێکی خۆش بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و مرۆڤه‌کان ڕاده‌کێشێت هه‌ڵی بمژن، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر جه‌سته‌ت له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ به‌ دوو شێوه‌ی جیاواز.

له‌ لایێکه‌وه‌ هه‌ڵمژینی ئه‌م بۆنه‌ په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت و خاو یان ئارام ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی میزاجت باش بێت و هه‌ستێکی خۆشت هه‌بێت.

له ‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ ئه‌م به‌کتریایه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رمات بێت و تووشی په‌تا و ئه‌نفلۆنزا ببیت، هه‌ر بۆیه‌ ئاگادار بیت باشتره‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10209

Your Comment

You are replying to: .
captcha