هه‌ولێر ناچاره‌ مه‌رجه‌کانی به‌غدا جێبه‌جێی بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات هه‌ولێر ناچاره‌ مه‌رجه‌کانی به‌غدا جێبه‌جێی بکات و ده‌ڵێت: کێشه‌کانی ئێستای نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ته‌نیا له‌ ڕێگای گفتوگۆ و به‌پێی ده‌ستوور و دیکه‌ی یاساکانی ئه‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس به‌یاتی به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وتوووه‌: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌پێی پێبه‌ندیی هه‌ولێر به‌ مه‌رجه‌ دیاری‌کراوه‌کان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆ بکات. کێشه‌کانی ئێستای نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ته‌نیا له‌ ڕێگای گفتوگۆ و به‌پێی ده‌ستوور و دیکه‌ی یاساکانی ئه‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: تێکڕای مه‌رجه‌ دیاری‌کراوه‌کان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ هه‌ولێر مه‌رجگه‌لێکی یاسایین هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ولێر ناچاره‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ جێبه‌جێی بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10208

Your Comment

You are replying to: .
captcha