به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "وطن نیوز"دا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که سیاسه‌توانان به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و شه‌خسییه‌کانی خۆیان له به‌رچاو ده‌گرن و ئه‌وانه سه‌رتر له هه‌موو شتێک ده‌زانن.
ناوبراو زیادی کرد: نووری مالیکی، سه‌رکرده‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئێستا بۆ خۆ نزیک کردنه‌وه به مه‌سعوود بارزانی، ڕێبه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌وڵ ده‌دات، بۆیه پارتی پێشوازی له‌و هه‌وڵانه ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه و گرفته‌کانی به‌غدا-هه‌ولێر.
شه‌نگالی جه‌ختیشی کرده‌وه که له بواری سیاسیی عێراقدا له نێوان لایه‌نه به‌شداربووه‌کان له پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌دا دوژمنیی ڕاسته‌قینه نییه.
نوێنه‌ری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق وتیشی: ئه‌گه‌ر ئاوه‌ها دوژمنایه‌تییێکیش له نێوان سیاسه‌تواناندا ببێت به‌و هۆیه‌وه که پێویستیان به یه‌کتر هه‌یه، چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment