به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره مانگی فێبریڤێریی داهاتوو دانوستانی ئاشتیی سووریا له شاری سووچیی ڕووسیا به‌ڕێوه بچێت. نوێنه‌رانێک له هه‌موو چین و توێژه‌کانی سووریا بانگهێشتی ئه‌و دانوستانه کراون. کورده‌کانی سووریا وتوویانه لیستێک پێکهاتوو له 150 نوێنه‌ر له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانیان ڕاده‌ستی ڕووسیا کردوووه. ده‌وڵه‌تی تورکیا به توندی دژی به‌شداربوونی نوێنه‌رانی پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) و هێزه کوردییه‌کانی سووریا ناسراو به YPG له‌و دانوستانهدایه.
تلمیز ئه‌حمه‌د کارناسی پرسی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و سه‌رۆکی توێژینگه‌ی Ram له یادداشتێکدا ئاماژه‌ی داوه‌ته گرفته‌کانی به‌رده‌می ئه‌و دانوستانه.
ناوبراو له یادداشته‌که‌یدا که له ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌ب نیووزدا بڵاو کراوه‌ته‌وه یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی سووچی به‌وه‌شه‌وه که کورده‌کانی سووریا له‌سه‌دا 25ی خاکی سووریایان له‌ده‌ست دایه، دژایه‌تی توندی تورکیا له‌گه‌ڵ به‌شداربوونیان له‌و کۆنفڕانسه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی گرووپه جۆراوجۆره‌کانی سووریا ڕاگه‌یاندوووه.
تلمیز ئه‌حمه‌د جه‌ختیشی کردوووه که به‌وه‌شه‌وه که ڕووسیا ته‌ئکیدی هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆڵی گرینگی کورده‌کان له سووریا به‌ڵام تورکیا دژی به‌شداریی کورد له‌و کۆنفڕانسه‌یه.
ڕووسیا دڵنیایی داوه که نوێنه‌رانی ڕێکخراوه سیاسی و عهسگهرییهکانی کوردی سووریا له‌و دانوستانه‌دا ئاماده نابن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment