کارتی ئه‌لکترۆنیکی بۆ 50 هه‌زار که‌س له‌ سه‌رده‌شت و پیرانشار ده‌ر کراوه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕای‌گه‌یاند: 50 هه‌زار که‌س له‌ سنوورنشینانی شاره‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار کارتی ئه‌لکترۆنیکیان بۆ ده‌ر کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د مه‌هدی شه‌هریاری له‌ چهله‌مین کۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانیی ورمێ وتی: 50 هه‌زار که‌س له‌ سنوورنشینانی شاره‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار کارتی ئه‌لکترۆنیکیان بۆ ده‌ر کراوه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌ ئامانجی ڕێکخستنی بابه‌تی کوڵبه‌ری پاش بڕیاری ده‌وڵه‌ت له‌ بواری تێکه‌ڵ کردنی بازاڕچه‌ نافه‌رمییه‌کان له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان جێبه‌جێ کراوه‌ و ئه‌و کارتانه‌ش ماوه‌که‌ی درێژ ده‌کرێته‌وه‌ و بۆ فرۆشتنیش نابێت.

محه‌مه‌د مه‌هدی شه‌هریاری زیادی کرد: دانیشتووانی ناوچه‌ سنوورییه‌کان تا 20 کیلۆمه‌تریی سنوور ده‌توانن ئه‌و کارتانه‌ وه‌ر بگرن تا به‌ باشتربوونی دۆخی دارایی چیتر کۆڵبه‌ری نه‌که‌ن.

ناوبراو زیادیشی کرد: بڕیار دراوه‌ تاکوو به‌ سامان پێدانی بابه‌تی کۆڵبه‌ری له‌ پارێزگا به‌ ئامانجی باشتربوونی بژێوی ژیانی سنوورنشینان له‌ 2 حه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست­پێبکات.

شه‌هریاری ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌ت پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی 12 ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری ئاراسته‌ی په‌رله‌مان کردوووه‌، ڕای‌گه‌یاند: ناوچه‌ی تایبه‌تی سه‌رڤ یه‌کێک له‌و 12 ناوچه‌ بوووه‌ که‌ به‌ ده‌سته‌به‌رکردنی شاهیدی به‌خشینێکی به‌رچاو له‌ بواری ناردن کاری ده‌بین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10197

Your Comment

You are replying to: .
captcha